بامەرنی
- جۆری شوێن
- گوند
- باشترین وەرز
- هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
بامەڕنێ شارۆچکە و ناوەندی ناحیەی بامەڕنێیە، کە سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆکە و نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری دهۆک دوورە. لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە فەرمی کراوەتە ناوەندی ناحیە. شارۆچکەکە لە ناو زنجیرەچیای مەتین هەڵکەوتووە و بە دارستانی بەروو، دیمەنە شاخاوییەکان و کانییە سروشتییەکانی ناسراوە. کانی قەشیلۆ یەکێکە لە ناسراوترین سەرچاوە ئاوییەکانی بامەڕنێ، کە لە ناوەندی شارۆچکەکە هەڵکەوتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو بۆ دانیشتووان بووە. بامەڕنێ هەروەها خاوەن مێژوویەکی کۆن و ژمارەیەک شوێنەواری دێرینە، کە هەندێکیان بۆ چەند هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێنەوە. هەوا فێنکەکەی لە هاوین، سروشتی شاخاویی و کانییەکانی، بامەڕنێ دەکەنە شوێنێکی گونجاو بۆ پشوودان، سەیران و ناسینی سروشت و مێژووی ناوچەکە.
باشە بیزانیت
باشترین کات بۆ سەردان هاوینە بۆ چێژوەرگرتن لە کەشوهەوای مامناوەند، پێویستیشە بۆشاكى گەرم لەگەڵ خۆتدا ببەی ئەگەر سەردانەکە لە زستاندا بێت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.





