1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابدەریاچە

گۆمی فێلاو

سۆران، هەولێر
جۆری شوێن
دەریاچە
باشترین وەرز
بەهار – زستان
ئاستی سەلامەتی
تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
SUV 4x4

دەربارە

گۆمی فێڵاو دەریاچەیەکی سرووشتییە کە لە ناوچەی باڵەکایتی سەر بە قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە، بە دووریی نزیکەی ١٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر. گۆمی فێڵاو لەنێو زنجیرەچیای باڵەکایتی هەڵکەوتووە، و بەرزییەکەی نزیکەی ٣٠٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزترە، ئەمەش دەیکاتە بەرزترین دەریاچە لە هەرێمی کوردستاندا. لە ڕووی جیۆلۆجییەوە، دەریاچەکە بەهۆی بوونی بەردی کاربۆنی لە چینەکانی خوارووی ئاودا دروست بووە، ئەم بەردانە بە تێپەڕبوونی کات دەتوێنەوە و دەبنە هۆی نزمبوونی چینەکانی سەرەوە و پێکهاتنی چاڵاوێک، کە بە ئاوی باران و توانەوەی بەفر پڕ دەبێتەوە. ئاستی ئاو لە زستاندا بەرز دەبێتەوە کاتێک باران و بەفر دادەبارێت، و لە هاویندا دادەبەزێت. وشەی "فێڵاو" لە شێوەزاری ناوچەکەدا ئاماژەیە بۆ ئەو شوێن و چاڵاوانەی کە ئاوی باران و بەفری تێدا کۆ دەبێتەوە و دەمێنێتەوە. قایمقامییەتی قەزای چۆمان دەریاچەکە بەوە دەناسێنێت کە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشی سەردانیکارانە، و ژمارەی گەشتیاران لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهار و هاویندا زیاد دەکات. زۆرێک لە گەشتیاران چادرهەڵدەدەن و لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان بۆ چەند ڕۆژێک لەوێ دەمێننەوە، بەهۆی جوانیی شوێنەکە و کەشوهەواکەیەوە. بۆیە هەندێک جار ناوچەکە بەهۆی کەشوهەوا پاک و ئارامی لەناو چیاکاندا، بە "سویسرای کوردستان" دەناسرێت.

باشە بیزانیت

باشترین کات بۆ سەردانی کردن، لە بەهار یان هاوینە کاتێک ڕێگاکان ئاسانترن بۆ گەیشتن. دەتوانی چادرهەڵدەی لەلای دەریاچەکە بۆ چەند ڕۆژێک، وا باشترە پۆشاکی گەرم لەگەڵ خۆت ببەیت چونکە کەشوهەوا ساردە بەهۆی بەرزیی زۆر شوێنەکە. ڕێگاکە درێژ و چیاییە (نزیکەی 160-180 کم لە هەولێر)، باشترە ئۆتۆمبیلی گونجاو بەکاربهێنیت و پێشوەخت دۆخی ڕێگا بپشکنیت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.گۆمی فێلاو