قەڵای دێرێ
شەقڵاوە، هەولێر
- جۆری شوێن
- مێژوویی
- باشترین وەرز
- بەهار – پاییز
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
قەڵای دێرێ یەکێکە لە قەڵا مێژووییە کۆنەکانی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر گردێکی بەرز لە ڕۆژئاوای زنجیرە چیای پیرمام و نزیک گوندی دێرێ هەڵکەوتووە. ئەم قەڵایە لە سەردەمی میرنشینی سۆراندا گرنگییەکی سەربازی و بازرگانی هەبووە و بۆ چاودێریکردن و پاراستنی ڕێگاکانی بازرگانی بەکارهاتووە. قەڵاکە پێشتر شەش بورجی چاودێری، دیواری بەرگری، بیرێکی ئاو و چەند ژوورێکی هەبووە. ئەمڕۆ تەنها بەشێک لە پاشماوە مێژووییەکانی ماونەتەوە، بەڵام هێشتا شوێنێکی گرنگە بۆ ئەوانەی حەزیان لە مێژوو، شوێنەوار و وێنەگرتنە.
باشە بیزانیت
تکایە پاکوخاوێنی شوێنەکە بپارێزن، زبڵ فڕێ مەدەن و زیان بە دیوار و پاشماوە مێژووییەکان مەگەیەنن. لەبەر ئەوەی هەندێک بەشی قەڵاکە ڕووخاوە، لە کاتی سەرداندا وریابن.





