1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابدەریاچە

بێرمە سارد

چۆمان، هەولێر
جۆری شوێن
دەریاچە
باشترین وەرز
بەهار – هاوین – پاییز
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
SUV 4x4

دەربارە

بێرمە سارد بێرمە سارد یەکێکە لە جوانترین بێرمە سروشتییەکانی ناوچەی چیای هەڵگورد لە چۆمان، پارێزگای هەولێر. ئەم بێرمەیە لە بەرزایی نزیکەی ٣,٠٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە هەڵکەوتووە و ئاوەکەی بەهۆی توانەوەی بەفری چیا و کانییە سروشتییەکانەوە دروست دەبێت. دەوروبەری بە چیا بەرزەکان، گیاوگوڵی جۆراو جۆر و دیمەنی سروشتی جوان دەورەدراوە و شوێنێکی تایبەتە بۆ شەو مانەوە و کەمپ کرد ، شاخەوانی، گەشتی خێزانیش.

باشە بیزانیت

گەیشتن بە بێرمە سارد پێویستی بە شاخڕەوی هەیە. پێڵاوی گونجاوی شاخەوانی، جل و بەرگی گەرم، ئاو و خواردنی پێویست لەگەڵ خۆتان ببەن. کەشوهەوای بەرزاییەکان دەتوانێت بەخێرایی بگۆڕێت، بۆیە باشترە لەگەڵ ڕێبەرێکی ناوخۆیی و شارەزا سەردانی بکەن و لە ڕێگاکانی دیاریکراو دوور نەکەون. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.بێرمە سارد