1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابشاخ

چیای قەرەد

چۆمان، هەولێر
جۆری شوێن
شاخ
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسییەکە بەرزە؛ پێویستە پێش چوون بە وردی ئامادەکاری بکەیت
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
SUV 4x4

دەربارە

چیای قەرەد یەکێکە لە شوێنە سروشتی و شاخاوییە جوانەکانی دەڤەری باڵەکایەتی، لە سنووری قەزای چۆمان و پارێزگای هەولێر. چیاکە لە دەوروبەری گوندی وێزێ هەڵکەوتووە، بە زنجیرەچیاکانی قەندیل پەیوەستە و نزیکەی ٢٠–٢٥ کیلۆمەتر لە شاری چۆمان دوورە. لوتکە بەرزەکان، دۆڵە سەوزەکان و دیمەنە شاخاوییە فراوانەکانی، جوانییەکی تایبەت بە ناوچەکە دەبەخشن. هەوای بەرزاییەکانی چیاکە پاک و فێنکە و ژینگەکەشی ئارامە. چیای قەرەد بە تایبەتی لە بەهار و هاویندا شوێنێکی گونجاوە بۆ سەیران، شاخەوانی، پیاسەکردن بە ناو سروشتدا و وێنەگرتن. لە بەهاردا دامێن و دۆڵەکانی دەوروبەر سەوز دەبن و لە هاویندا هەوا فێنکەکەی هەلومەرجێکی خۆش بۆ گەشت و دوورکەوتنەوە لە گەرمای شار دروست دەکات.

باشە بیزانیت

پێڵاوی گونجاوی شاخەوانی لەبەر بکە و ئاو و خواردن لەگەڵ خۆت ببە. کەشوهەوا پێش گەشت بپشکنە، چونکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەتوانێت بەخێرایی بگۆڕێت. لە نزیک بەفر و شوێنە بەرز و هەڵدێرەکان زیاتر وریابە و پاشماوە بەجێ مەهێڵە.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.چیای قەرەد