تاڤگەی پرژێ
- جۆری شوێن
- شاخ
- باشترین وەرز
- هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسییەکە بەرزە؛ پێویستە پێش چوون بە وردی ئامادەکاری بکەیت
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- SUV 4x4
دەربارە
تاڤگەی پەرژێ تاڤگەی پرژێ دەکەوێتە بناری چیای سەکران لە قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر، و دەکەوێتە یەکێک لە دڵگیرترین و سەرنجڕاکێشترین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان. ئەم تاڤگەیە بەوە دەناسرێت کە ئاوێکی سەهۆڵین و زۆر ساردی هەیە، کە بەسەر تاشەبەردە زەبەلاحەکاندا دەڕژێت و دەوروبەرەکەی بە هەمیشەیی سەوز دەمێنێتەوە. ئەم هاوینەهەوارە دڵڕفێنە، بۆ ئەوە کەسانەی حەزبە جوانیی سروشتن و وێنەگرتنی سروشتی دەکەن، شوێنێکی نموونەییە، ئەمەش بەهۆی بەرزیی ناوچەکە و فێنکییەکەی کە تەنانەت لە گەرمای هاوینیشدا دڵگیرە.
باشە بیزانیت
ئەم تاڤگەیە شوێنێکی نموونەییە بۆ ئەو کەسانەی حەز بە سروشت دەکەن، ئەم شوێنە هەواکەی لە هاویندا فێنکە. سەردانی کردنی شوێنەکە بە دەرفەتێکی باش دەزاندرێت بۆ ڕاکردن لە گەرمای هاوین و چێژوەرگرتن لە سروشتێکی دەستنەکەوتوو. باشترین کاتی سەردان: وەرزی هاوین بۆ هەڵاتن لە گەرما، یان وەرزی بەهار بۆ بینینی بەهێزیی ئاوەکە بەهۆی تووانەوەی بەفرەوە. ڕێنمایی سەلامەتی: بەهۆی خلیسکانی تاشەبەردەکانی نزیک تاڤگەکە بەهۆی شێداریی بەردەوامەوە، پێویستە سەردانیکاران وریا بن و پێڵاوی گونجاوی لەپێ بێت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.





