گۆمی بێکۆدیان
- جۆری شوێن
- دەریاچە
- باشترین وەرز
- هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- SUV 4x4
دەربارە
گۆمی بێکۆدیان دەکەوێتە پارێزگای هەولێر، سنووری باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان، لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لەسەر چیای حەساری سەکران، لە نێوان هەردوو لوتکەی پڕخێلەند و قەرەد. ٣٤ کیلۆمەتر دوورە لە هاوینەهەواری پرژێ سەر بە قەزای چۆمان، و ٣ هەزار و ١٨٣ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ئەمەش دەیکاتە بەرزترین گۆم لە کوردستان و عێراق. پلەی گەرمی ناوچەکە لە ١٠ تا ١٥ پلە تێناپەڕێت و دەکەوێتە زۆنی ناشناڵ پارکی هەڵگورد-سەکران، تا کۆتایی هاوینیش بەفری لێ نابڕێت بەپێی وتەی دانیشتووان. گەیشتنی پێی نزیکەی ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر دەخایەنێت بەناو لوتکاچیاو دیمەنی سیحراوی و هاژەی تاڤگە بەفراوەکان.
باشە بیزانیت
چەندین ڕێگای جیاواز بۆ گەیشتنە بێکۆدیان هەن، هەندێکیان نزیک و زۆر سەختن، هەندێکیشیان ئاسانتر بەڵام دوورترن. زۆربەی گەشتیاران شەوێک لەو شوێنە دەمێننەوە، هەندێکیشیان لەناو بەفری بێکۆدیان مەلەوانی دەکەن بۆ چێژوەرگرتن . دەکرێت کەلوپەلی شەو مانەوە و شاخەوانی گونجاو لەگەڵ خۆت ببەی .ئامادەکاری زۆر باش بکەی بۆ گەشتێکی درێژ و سەخت پێش بەڕێکەوتن. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن





