1. گەڕان
  2. چالاکی و شوێنەکان
  3. سلێمانی
شوێنی چالاکی

دورگەی کلتوری لە دوکان

دوكان، سلێمانی

دەربارە

ئەم شوێنە گەشتیارییە بە شێوەی پلاتفۆرمێکی سەر ئاو دروست کراوە و بە دیمەنێکی جوانی ئاو و شاخە بەردینەکان دەورەدراوە. شوێنەکە بەشێکی فراوانی دانیشتن و چێشتخواردنی هەیە، لەگەڵ کەپری سێبەردار، مێز و کورسی و شوێنی پشوودانەوە. بۆ حەزکەرانی چالاکییە ئاوییەکان، دەرفەتی مەلەکردن، پادڵ بۆرد، جێت سکی و گەشتکردن بە بەلەم هەیە. هەروەها بەلەمێکی تایبەت بە گوڵ ڕازێنراوەتەوە کە بۆ گەشت و وێنەگرتن گونجاوە. شوێنەکە ژووری دارینی ئارام و ڕازاوەی هەیە، کە ناوەوەی بە فەرشی کوردی و دانیشتنی نەریتی جوان کراوە. دیمەنی خۆرئاوابوون لەسەر ئاو، کەشی شوێنەکە زیاتر ئارام و دڵڕفێن دەکات.

ئەو شتانەی لێرە دەکرێن

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو چالاکی و شوێنەکان ببینە
نرخ لە10,000 دینار / کەس